وەزیری دەرەوەی روسیا : بەرگریکارانە بوونی پەیمانی ناتۆ درۆیە و دوورە لە راستیی
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: بەرگریکارانە بوونی پەیمانی ناتۆ درۆ و دەلەسەیە و ناتۆ پاش هەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤییەت سیستەمی خۆی لە بەرگری بۆ هێرشبەری گۆڕیوە.
سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئێوارەی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە وتیشی: ڕێکخراوی ئاتلانتیکی باکوور پاش هەڵوەشانەوەی پەیمانی ڤارشۆ پێنج جار بەرەو ڕۆژهەڵات پەرەی سەندووە و ئەو وتەیە کە ناتۆ پەیمانێکی بەرگریکارانەیە تەواو درۆیە.
لاڤرۆف وتی: دوابەدوای هەڵوەشانی یەکێتیی سۆڤییەت، ناتۆ لە چوارچێوی بەرگریکارانەی هاتە دەرەوە و سەرانی ناتۆ خۆیان لە دۆخی شەڕی دژ بە ڕووسیادا دەبینن.
وەزیری دەرەوەی روسیا وتی: جم و جۆڵەکانی ئێمە لە ئوکرایین بۆ کاردانەوە بەرامبەر بەو شتەی بوو کە ناتۆ دژ بە ئێمە خەریکی ئامادە کردنی بوو و ناتۆ چەک و کەرەستەگەلێکی جەنگی بۆ ئوکراین ناردبوو کە مەترسی بوون لە سەر روسیا.
نیۆیۆرک تایمزیش رایگەیاند: وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا ئەگەری زۆرە بەم زوانە بایکۆتی نەوتی ڕووسیا پەسەن بکەن.
نیۆیۆرک تایمز راپۆرتی دا بە دەسپێبوونی قۆناخ بە قۆناخ کرانی بایکۆتی نەوتی، وڵاتانی ئەورووپایی ڕوو دەکەنە زیاتر کردنی هاوردەیان لە وڵاتانی پەراویزی کەنداوی فارس، نیجریا، کازاخستان و کۆماری ئازەربایجان.
واڵ ستریت ژۆرناڵ پێشتر ڕاپۆرتی دابوو کە پاش گۆڕدرانی هەڵوێستی ئەڵمان لەم هەفتەیەدا، ئەگەری قەدەغە کرانی بە تەواوەتی نەوتی روسیا ھەیە .