وشداریی روسیا لە بارەی روودانی شەڕی ناڤۆکیی
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە کاردانەوە بە نیگەرانیەکان لە بارەی شەڕی ناڤۆکی ، لەسەر پێشگری لە ڕوودانی ئەم شەڕە جەختی کردەوە .
ھاوکات لە گەش شەست و حەوتەمین رۆژی ھێرشی روسیا بۆسەر ئۆکراین و تێکھەڵچوونە سەربازیەکانی روسیا و ئۆکراین، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ، رۆژی رابردوو جەختی کردەوە : دەبێ لە ھەرچەشنە تێکھەڵچوونی چەکداریی نێوان دەسەڵاتە ناڤکۆکیەکان پێشگری بکرێت .
لاڤرۆڤ ھەروەھا بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ھەر کارێک بۆ رێگرتن لە رێککەوتنی سیاسیی نێوان مسکۆ و کییەڤ درێخی ناکەن ، لە ناتۆ و ئەمریکای ویست کۆتایی بێنن بە پڕچەک کردنی ئۆکراین .
ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگریی بریتانیا پێشتر رایگەیاند ، نزیکەی ھەشت ھەزار ھێزی ئەرتەش لە گەڵ دەیان تانک و کۆپتەر و تۆپخانە بۆ ئەوروپای رۆژھەڵات دەنێرێ .
شیاوی باسە ئێستاکە رۆژھەڵاتی ئۆکراین لەبەر دەم پەلاماری ھەمەلایەنە و قورسی روسیادایە .
چاودێران دەڵێن روسیا بە نیازە ناوچەی دۆنباسی ئۆکراین بخاتە ژێر رکێفی خۆی .