May 01, 2022 14:51 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا گه‌یشته‌ ئۆکرانیا

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌کان ئه‌مڕۆ نانسی پێلۆسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا به‌سه‌ردانێکی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ کیێڤ و له‌لایه‌ن ڤۆڵۆدیمر زلێنیسکی سه‌رۆکی ئۆکرانیاوه‌ پێشوازی لێکرا و له‌دیدارێکیشدا دواین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ روسیا تاوتوێکرد.

سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا له‌دوای ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی روسیا له‌ 24ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ یه‌که‌م به‌رپرس باڵای ئه‌مریکایه‌ که‌ سه‌ردانی کیێڤی کردبێت و چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت له‌دوای کۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئۆکرانیا، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا ئامانج و ورده‌کاری سه‌ردانه‌که‌ بخه‌نه‌ڕو.

پێشتریش ھەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە لە کییەف لە گەڵ سەرۆکی ئۆکراین دیداریان کردبوو . 

 ئەمریکا لە سەرەتای ھێرشی روسیاوە بۆسەر ئۆکراین 13 ملیار و 600 میلیۆن دۆڵاری یارمەتی بە ئۆکراین داوە . 

سەرپەیڤ