May 02, 2022 07:01 Asia/Tehran
  • ئۆکراین پەلاماری کردە سەر ھەماری تەقەمەنیی روسیا

سەرچاوەکانی ھەواڵ باسی پەلاماری ئۆکراین بۆسەر ھەماری تەقەمەنیی ئەرتەشی روسیا دەکەن لە خاڵی سنووری نێوان دوو وڵات .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، ئەم ھەمارە تەقەمەنیەی روسیا لە کۆزیچوو نزیک بێلگۆرود لە سنووری روسیا لە گەڵ ئۆکراین بوو کە لە ئاگردا سووتا . فەرمانداری ناوچەکەش لە بارەی زیان یان قوربانیانی پەلامارەکەی ھیچی نەدرکاند . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی بەرگریی روسیا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند سیستمی بەرگریی ئاسمانیی روسیا ، لە ھەڵمەتێکی شەوانەدا ، 12 خۆفڕی ئۆکراینی و دوو موشەکی توچکا - یوو ی ئەم وڵاتەیان تێکشکاند . 

 وەزارەتی بەرگریی روسیا ھەروەھا رایگەیاندووە ھێزە چەکدارەکانی روسیا بە درێژایی ھەڵمەتەکانی رۆژ و شەوی رابردوو دوو فڕۆکەی سیخۆ - 24 ی ئۆکراینیان خستەخوارەوە . 

سەرپەیڤ