May 02, 2022 16:10 Asia/Tehran
  • لاڤرۆڤ : ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەمان پەیوەیست نابێت بە هیچ بەروار و رێکەوتێکەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، وڵاتەکەی نیازی نییە لە رێکەوتی 9ی ئایار کۆتایی بە جەنگ بهێنێت وەک هەندێک لە شیکەرەوە سیاسیەکان پێشبینی ئەوەیان کردووە.

9ی ئایاری 1945 نازیە ئەڵمانییەکان جەنگی دووەمی جیهانییان دۆڕان و رووسەکانیش ئەم رۆژەیان وەک رۆژی سەرکەوتن ناساندووە و هەموو ساڵێک یادی دەکەنەوە.

لاڤرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "میدیاست"ی ئیتاڵی وتی، "ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەمان پەیوەیست نابێت بە هیچ بەروار و رێکەوتێکەوە".

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، هەنگاوەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی روسیا لە ئۆکرانیا پەیوەیستە بە کەمکردنەوەی مەترسیەکان لەسەر هاووڵاتییانی مەدەنی و سەربازانی روسیا.

ساڵانی پێشوو روسیا لە رۆژی سەرکەوتن دا بە نمایشێکی سەربازی گەورە لە ناوەڕاستی مۆسکۆدا ئاهەنگیان دەگێڕا، یادەکەش پەیامێکی ڤلادیمێر پوتنی لەخۆدەگرت کە رۆڵی وڵاتەکەی بەرز دەنرخاند لە سەرکەوتن بەسەر فاشیەکانی ئەوروپادا.

سەرپەیڤ