May 07, 2022 15:42 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایش : لە رەوشی ئاسایشی لە ئۆکرانیا نیگەرانین

ئەنجومەنی ئاسایش : لە رەوشی ئاسایشی لە ئۆکرانیا یگەرانین

ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەنارەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەقوڵی نیگەرانە لەو دۆخەی پەیوەستە بە پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ئۆکرانیاوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەنتۆنیۆ گۆیتریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکە بەشێوەیەکی ئاشتییانە و لە رێگەی گفتوگۆی نێوان لایەنەکانەوە.

راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەڵێنیانداوە بەگوێرەی رێککەوتنەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کێشەکانیان بەشێوە ئاشتییانە چارەسەر بکەن.

دەشڵێت، ئەنجومەنەکە پشتیوانی تەواوی هەوڵەکانی ئەنتۆنیۆ گۆیتریس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی ئاشتییانەی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی 72 رۆژە جەنگ لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و ئەمەش یەکەمجارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڵوێستی فەرمی خۆی رادەگەیەنێت.

سەرپەیڤ