May 19, 2022 18:27 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان پێشوازیی کرد لە پەردەلادان لە سەر ھێمای بەیتولموقەددەس لە کابۆل

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابۆل دروست کرانی ھێمای بەیتولموقەددەس لەم شارەی بە پشتگری کردن لە بەھا ئیسلامییەکان و بەرنگار بوونەوەی داگیرکاریی ڕژێمی زایونی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاردانەوەیەک بەرامبەر بە پەردە لادان لە سەر ھێمای بەیتولموقەددەس لە مەیدانێکی کابۆل، وەھا ھەنگاوێکی بە جێگای ڕێز زانی.

لە بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل دا ھاتووە: ڕاگەیەندرانی ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری ستەملێکراوی فەلەستین و داکۆکی لە ئارمانجەکانی قودس وەکو مەبەستێکی ئەم پرۆژەیە ڕاگەیەندراوە.

باڵوێزخانەی ئێران لە ئەفغانستان لە بەیاننامەکەی خۆی دا پێی داگرت: ئاوا ھەنگاوێک کە سەرچاوە گرتوو لە پشتگری کردنی بەھا مرۆڤی و ئیسلامییەکان و بەرنگار بوونەوەی داگیرکاریی ڕژێمی زایونییە، جێگای ڕێزە.

تالیبان حەوتەی ڕابردووش لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە شەھیدکرانی «شیرین ئەبو عاقیلە»ی پەیامنێری ئەلجەزیرە لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن ، ئەو تاوانکارییەی شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ