May 21, 2022 14:03 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی خروێلکەی مەیموون 

دوای دەستنیشانکردنی زیاتر لە ١٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە خروێلکەی مەیموون لە ئەوروپا، ڕۆژی هەینی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی سازدا.

 


بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەڵمانیا بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی  خروێلکەی مەیموونی بە گەورەترین بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە مێژووی ئەوروپادا وەسف کردووە.

ئەم نەخۆشییە بەلایەنی کەمەوە لە هەشت وڵاتی ئەوروپادا تۆمارکراوە، لەوانە بەلجیکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، پورتوگال، ئیسپانیا، سوید و بەریتانیا، هەروەها لە ئەمریکا، کەنەدا و ئوسترالیا.
ئیسپانیا ڕۆژی هەینی ٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە نەخۆشییەکەی تۆمارکرد، کە زیاتر لە دەڤەری مەدرید بوون.

خروێلکەی مەیموون هاوشێوەی خروێلکەی مرۆڤە .
توێژینەوە تاقیگەییەکان دەریدەخەن کە ڤایرۆسی خروێلکەی مەیموون جگە لە مرۆڤ دەتوانێت مشک و کەروێشکیش تووش بکات.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە خروێلکەی مەیموون لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە مرۆڤ دا تۆمارکرا. لە ساڵی ٢٠٠٣ بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە ئەمریکا ڕاگەیاند.
نیشانە سەرەتاییەکانی خروێلکەی مەیموون بریتیە لە تا، سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکان، ئازاری پشت، ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان، لەرز و ماندووبوون.
هەروەها دەکرێت هەوکردنی پێست ڕووبدات، بەزۆری لەسەر دەموچاو پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش. 

سەرپەیڤ