نرخی نەوت لە 112 دۆڵار لایدا
نرخی نه‌وتی خاو له بۆرسه‌ی جیهانیی به‌ڕێژه‌ی 0.5%ی نرخه‌که‌ی به‌رزبوه‌وه، یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 112.55 دۆلار و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێکساسیش به 113.23 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌کرێت.
دوێنێ شه‌ممه له بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 0.51 دۆلار به‌رزبوه‌وه، که ده‌کات رێژه‌ی 0.5%ی نرخه‌که‌ی و نرخی به‌رمیلێک گه‌یشته 112.55 دۆلاری ئه‌مریکی.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی تێکساسی ئه‌مریکا، 1.02 دۆلار و به‌ڕێژه‌ی 0.91% به‌رزبوه‌وه و نرخی به‌رمیلێک به‌رامبه‌ره به 113.23 دۆلاری ئه‌مریکی.
هۆکاری بەرزبونەوەی نەوت بۆ هەوڵەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەگەڕێتەوە بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت و گازی روسی، پێشتر کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندبوو، پێشنیازێکی خستوەتە بەردەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و داوا دەکات کڕین و مامەڵەکردن بە نەوتی روسیا قەدەغە بکرێت، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشی سوپای ئەو وڵاتە بۆسەر ئۆکرانیا.
یه‌کێکی دیکە له هۆکاره‌کانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو پەیوەندی بە راگەیاندنی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی 13 وڵاتەکەی ئۆپێکە کە رایانگەیاند، لە مانگی نیسان 2.7 ملیۆن بەرمیل کەمتر نەوتیان بەرهەمهێناوە لەو ئامانجەی دایانناوە، ئەوەش نیگەرانی لەلای کڕیاران دروستکردوە کە نەوتی کەمتر بخرێتە بازاڕەکانەوە.