ئاوڵەی مەیموون گەیشتە سویسرا و هۆڵەنداش
May 22, 2022 03:12 Asia/Tehran
دەسەڵاتدارانی سویسرا و هۆڵەندا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لەو وڵاتانەیان تۆمارکرد.
ئاوڵەی مەیموون نەخۆشییەکی دەگمەنە و هاوشێوەی ئاوڵەیە کە لەم دواییانەدا حاڵەتەکانی تووشبوون بەو پەتایە زیادی کردووە.
ئەم نەخۆشییە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٨ لە مەیموونەکانی تاقیگەدا دۆزرایەوە. لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ یەکەمجار ئەم نەخۆشییە لە مرۆڤدا تۆمارکرا.
رۆژی هەینی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بۆ لێکدانەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە بەڕێوەبرد .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، بەرپرسانی تەندروستی سویسرا ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونیان لەم وڵاتە دەستنیشان کردووە.
لە هۆڵەنداش حاڵەتی هاوشێوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکراوە.