May 22, 2022 16:21 Asia/Tehran
  • سەرپێچی کردنی پێشکەشکارانی تەلەفزیۆنی ئەفغانستان لەفەرمانەکانی تاڵیبان

ژنە پێشکەشکارە تەلەفزیۆنییەکان لە ئەفغانستان سەرپێچیی فەرمانی تاڵیبان دەکەن بۆ داپۆشینی روخساریان .

 

تاڵیبان لەم دواییانەدا داوای لە ژنە پێشکەشکارە تەلەفزیۆنییەکانی ئەفغانستان کردبوو لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەدا  دەموچاویان داپۆشن.

تاڵیبان هۆشداری دابوو: "ئەگەر ئەم فەرمانە لەلایەن پێشکەشکارە تەلەفزیۆنییە ژنەکانەوە جێبەجێ نەکرێت، رێگا نادا کار بکەن".
بە گوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس لە کابولەوە، ڕۆژی شەممە خانمە پێشکەشکارانی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ئەفغانستان بەبێ داپۆشینی ڕووخساریان خۆیان دەرخست ،  بەمەش  فەرمانی تاڵیبان بۆ داپۆشینی ڕووخساریان رەت کردەوە .
لە ساڵی رابردووەوە  کە تاڵیبان گەڕایەوە سەر دەسەڵات، کۆت و بەندێکی توندی بەسەر کۆمەڵگەی مەدەنیدا سەپاندووە، کە زۆربەیان مافەکانی ژنان سنووردار دەکەن.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ سه‌رکرده‌ی تاڵیبان فه‌رمانێکی ده‌رکرد و تێیدا داوا له‌ ژنان ده‌کات لە شوێنە گشتیەکان  به‌ ته‌واوی خۆیان به‌ پەچە داپۆشن. پێشتر تەنها هەبوونی لەچکە بەس بوو بۆ داپۆشینی قژی خانمان.

سەرپەیڤ