May 26, 2022 18:21 Asia/Tehran
  • مۆڵەتی شەش ڕۆژەی «عیمران خان» بە دەوڵەتی پاکستان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان

«عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە وەلانانی دەوڵەتەکەی لەگەڵ لایەنگرەکانی خۆپیشاندانی دەست پێ کردووە، شەش ڕۆژ دەرفەتی داوەتە دەوڵەتی «شەھباز شەریف» ھەتا پەرلەمانی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە ھەڵوەشێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی پاکستان، «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان لە میانەی لێدوانێکدا لە خۆپیشاندانەکە، وتی: دەوڵەت دەبێ لە ماوەی شەش ڕۆژی داھاتوو وێڕای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرتاسەری ڕابگەیەنێت.

«عیمران خان» بە دەربڕینی ئەمەی کە مانگرتنی پارتی «تەحریمی ئینساف» کۆتایی پێ ھاتووە، وتیشی: ئەگەر بێتو لە ماوەی شەش ڕۆژی داھاتوو کاتی ھەڵبژاردنی سەرتاسەری لە لایەن دەوڵەتەوە ڕانەگەیەندرێت، ھەمیسان بە دوو ملوێن کەسەوە دەگەڕێتەوە بۆ «ئیسلام ئاباد»ی پێتەختی ئەم وڵاتە.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە سەرباری ڕاگەیاندنی کۆتایی مانگرتنەکەی پارتی «تەخریکی ئینساف»، لایەنگرانی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی لە سەرکار لابراوی پاکستان بە ھەڵگرتنی لەمپەرەکانی، خۆیانیان گەیاندووەتە ناوچەی سووری ئیسلام ئاباد کە بینا دەوڵەتییەکان و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی بیانیی لێیە.

سەرپەیڤ