تەقینەوەی بۆمبێک لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا بە لانیکەم چوار کوژراو و دوو بریندار
May 28, 2022 02:35 Asia/Tehran
لە تەقینەوەی خانوویەک لە شاری پاتێستاون لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لانیکەم چوار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرپرسانی خۆجێی ڕایانگەیاندووە کە دزەکردنی گاز هۆکاری ئەگەریی تەقینەوەکە بووە.
پاتێستان دەکەوێتە ٤٠ میل لە باکووری ڕۆژئاوای شاری فیلادلفیا.
بە گوێرەی بەرپرسانی ناوچەکە لانیکەم دوو کەس بێسەروشوێنن و کارمەندانی فریاگوزاریش بەدوای پاشماوەکان دا دەگەڕێن.
بەرپرسانی پۆلیس رایانگەیاند، دوو کەسی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە ناوخۆییەکان. باس لە ژماری بریندارەکان نەکراوە.
سەرپەیڤ