کۆتایی بێ ئەنجامی کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا
May 29, 2022 11:39 Asia/Tehran
کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا کە لەلایەن گینی ئیستوایی میوانداری کرابوو، بەهۆی ناکۆکیی ئامادەبووان، بێ ئەنجام و ئاکامێک کۆتایی هات.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، جڤینی لوتکەی یەکێتی ئەفریقا کە دوو ڕۆژی خایاند ، لە شاری مالابا پایتەختی گینەی ئیستوایی بەڕێوەچوو .
بەپێی راپۆرتەکە، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەفریقا کۆبوونەوە و تاوتوێی کێشە و قەیرانە گرنگەکانی ئەم کیشوەرەیان کردووە.
ڕۆژی یەکەم بۆ کۆبوونەوەی قەیرانی خۆراک لە ئەفریقا تەرخانکرا، ڕۆژی دووەمیش بۆ تیرۆر و کودەتای سەربازی لە هەندێک وڵاتی کیشوەرەکە تەرخانکرابوو.
بەڵام کۆبوونەوەکە بەبێ راگەیەنراوی کۆتایی و رێوشوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان کۆتایی پێهات.