کۆریای باکوور موشەکێکی بالستی تاقیکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i408481-کۆریای_باکوور_موشەکێکی_بالستی_تاقیکردەوە
کۆریای باکوور لانیکەم مووشەکێکی بالیستی بۆ ئاوەکانی نزیک کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی هەڵدا، کە نوێترینە لە زنجیرەی تاقیکردنەوە مووشەکەکانی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2022 07:44 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوور موشەکێکی بالستی تاقیکردەوە

کۆریای باکوور لانیکەم مووشەکێکی بالیستی بۆ ئاوەکانی نزیک کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی هەڵدا، کە نوێترینە لە زنجیرەی تاقیکردنەوە مووشەکەکانی دا.

 

دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ کۆریای باکوور لانیکەم مووشەکێکی لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵات هەڵداوە، وەک ئاماژەیەک بۆ دەریای ژاپۆن.

کۆریای باکوور، یەکێک لە وڵاتە سەربازییەکانی جیهان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە چەندین تاقیکردنەوەی سەربازیی ئەنجامداوە، لەنێویشان دا دەیان مووشەکی بالیستی بە ئاراستەی دەریای ژاپۆن.

بیۆنگ یانگ لەمساڵ دا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ باشکردنی بەرنامە مووشەکییەکانی سەرەڕای سزا ئابورییە قورسەکانی سەری.