نرخی نەوت 121 دۆلاری تێپەڕاند
حوزهیران 06, 2022 10:58 Asia/Tehran
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 121 دۆلاری تێپەڕاند.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بۆ سەروو 121 دۆلار بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 121.52 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 120 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ ئەوەگەڕاندووەتەوە کە سعودیە نرخی نەوتی خۆی بۆ مانگی داهاتوو بەرزکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەش بەهۆی زیادبوونی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت وایکردووە نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.