ھاتنی باهۆز لە ڕۆژهەڵاتی ئۆسترالیا زەبر و زیانی قورسی لێکەوتەوە
حوزهیران 07, 2022 05:19 Asia/Tehran
تێکچوونی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەباو هەڵوەشانەوەی دەیان گەشتی ئاسمانیی دوابەدوای ھەڵکردنی باهۆزێکی بە ھێز لە ڕۆژهەڵاتی ئۆسترالیا.
بەهۆی ھەڵکردنی باهۆز لە ئەیالەتی «نیوساوت ڤێڵز» لە ڕۆژهەڵاتی ئۆسترالیا ، هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ژمارێک لە ناوچەکانی ئەم ئەیالەتە بڕاون وتێکچوون و لانیکەم چل گەشتی ئاسمانیش پەکی کەوت .
باهۆزهەروەها بووەتە هۆی ھەڵقەندرانی دەیان دار و درەختی ئەم ئەیالەتە.
هەروەها وشداری ھەڵکردنی باهۆز لە چەن ئەیالەتی ئۆسترالیا ئێستایش هەر بەردەوامە، چونکو کڕێوە و سەهۆڵبەندان لە سەرانسەری ئەم وڵاتە وەڕێ کەوتووە.
شاری سیدنی ناوەندی ئەیالەتی «نیو وێست ڤێڵز»و دەڤەری ئەم شارە لە سەر لەبەیانی ڕۆژی دووشەممە دابەزینی تەشقی گەرمایان بە خۆوە بینیوە.