حوزه‌یران 09, 2022 07:04 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی و ھاودەردی دەربڕینی وەزیری ڕێگای ئاسنی پاکستان دوابەدوای کارەساتی شەمەندەفەرەکە مەشھەد_یەزد

«خواجە سەعد ڕەفیق» وەزیری ڕێگای ئاسنی پاکستان گیان لە دەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی ئێرانی لە بەر لە ھێڵ تزارانی شەمەندەفەرە موسافیر ھەڵگرەکەی مەشھەد بۆ یەزد لە گەل و دەوڵەتی ئێران سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «خواجە سەعد ڕەفیق» وەزیری ڕێگای ئاسنی پاکستان ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی پەیامێکی سەرەخۆشی لە لایەن دەوڵەت و جەماوەری پاکستانەوە بە گەل و دەوڵەتی ئێرانی ڕاگەیاند: جەماوەری پاکستان لەم چرکەساتە دژوارانەو لەم وەختە پڕ لە پەژارەیەدا لە تەنیشتی برایان و خوشکانی ئێرانیی خۆی دایە.

بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، لە ئەنجامی کارەساتی دڵتەزێنی لە ھێڵ ترازانی شەمەندەفەرە موسافیرھەڵگرەکەی مەشھەد بۆ یەزد ٢١ کەس گیانیان لە دەست داو پتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ