حوزه‌یران 09, 2022 11:47 Asia/Tehran
  • بڕیارنامەی ئەمریکاو ترۆئیکای ئەورووپا دژی ئێران لە لایەن ئەنجومەنی بڕیاردەرانەوە پەسەند کرا

بڕیارنامەی و.یلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو ترۆئیکای ئەورووپا دژی ئێران، سەرباری دژایەتیی بەبڕشتانەی چین و ڕووسیا لە کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجومەنی بڕیاردەران ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیەوە، پەسەند کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم بڕیارنامەیەدا نووسەران لە بارەی بانگەشە ساختەکانەوە لەمەڕ دۆزرانەوەی کەرەستەی ناڤۆکی لە سێ شوێنی رانەگەیەندراوی ئێران نیگەرانییان دەربڕیوەو داوای ھاوکاریی تۆکمەوتەواوی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییان کردووە.

لە بڕیارنامەکەدا ھەروەھا داوا لە ئێران کراوە کە بۆ ڕاپەڕاندنی «بەڵێنمەندییە یاساییەکانی بە پێی لەزگین بجوڵێتەوەو بەبێ دواکەوتن، پێشنیارەکەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس بۆ ھاوکاریی زیاتر لە ئاراستەی زوڵاڵ کردن و چارەسەریی پاشماوەی کێشەکان قەبوڵ کات».

لە بڕیارنامەکەدا داوا لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسیش کراوە ھەتا ئەو کاتەی کە بابەتگەلی چاودێری ماوەتەوە، لە سەر ڕاپۆرتەکانی ئەنجومەنی بڕیاردەران بەردەوام بێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «میخائیل ئۆلیانۆف» باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ڕووسیا لە لای ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان لە ڤییەنا لە توییتێکدا نووسی: ٣٠ وڵات لەو ٣٥ ئەندامەی ئەنجومەنی بڕیاردەران دەنگی ئەرێنییان بە بڕیارنامەکە داوە، ھیندو پاکستان و لیبی دەنگی بێ لایەنیان داوەتێ و ڕووسیاو چینیش بەرنگاری بوونەتەوە.

ئەم دیپلۆماتە ڕووسە وتووسیەتی: ئەو وڵاتانەی کە نوێنەری پتر لە نیوەی حەشیمەتی دنیان پشتی بڕیارنامەکەیان نەگرتووە.

 

سەرپەیڤ