حوزه‌یران 10, 2022 17:30 Asia/Tehran
  • یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی ئیدانە کرد

سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان لە سەر پێویستیی بەرنگار بوونەوەی سوکایەتی کران بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی پێی داگرت.

دکتۆر «عەلی قەرەداغی» سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان لە نێو گردبوونەوەی کۆمەڵێک لە زانایان لە بەردەم کۆنسولخانەی ھیند لە ئەستەمۆڵی تورکیا لە سەر پێویستیی  بەرنگار بوونەوەی ھەنگاوگەلێکی وەک سوکایەتی کردن بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام (ص) پێی داگرت و داوای تایبەت دانی خوتبەکانی نوێژی ھەینیی بە وەبیرھێنانەوەی سیرەو ڕێبازی پێغەمبەری سەردا(ص) و کرداری باشی بەڕێزی کرد.

لە پاش توییتەکەی «ناڤین کومار جیندال» و سوکایەتی کردنی بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام (ص)، زۆرێک لە کاربەڕان کاردانەوەیان پیشان داو خوازیاری یاساغ کردن و ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەوڵەتی ھیند بوون.

بەرلەمەش کۆماری ئیسلامیی ئێران، قەتەر، عەرەبستانی سەعودی، کوێت، ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، پاکستان و یەمەن سوکایەتی کردنی ئەو کاربەدەستەی پارتی دەستەڵاتداری ھیند بە پێغەمبەری سەردار(ص)یان ئیدانە کردبوو.

سەرپەیڤ