حوزه‌یران 16, 2022 19:51 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ھەژدەھەمی ئاستانەی پەیوەست بە سووریا

ھەژدەھەمین کۆبوونەوەی ئاستانە بە تەوەرەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری، لە پێتەختی کازاخستان کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، وڵاتانی دەستەبەرکاری کۆبوونەوەی ئاستانە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەی کۆتایی دا لە سەر پابەند بوونی لێبڕاوانەیان بە دەستەڵات و سەربەخۆیی و سەروەریی خاکی سووریا جەختیان کرد.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە،وڵاتانی دەستەبەرکارجەخت لە بڕیارەکەیان بۆ بەردەوام کردنی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی و ڕاوەستان لە بەرامبەر بەرنامەی جیایی خوازی بە مەبەستی لاواز کردنی دەستەڵاتی سووریا دەکەنەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، وڵاتانی دەستەبەرکار ھەروەھا ھێرشی تیرۆریستیی سەر دامەزراوە ناسەربازییەکانی سووریایان کە دەبێتە ھۆی کوژرانی کەسانی بێ دەرەتان ئیدانەکردو لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ھاریکاری بۆ لەنێو برانی دوو تاقمۆکەی داعش و بەرەی نوسرەو تەواوی تاقمە ھاوپەیوەندەکان پێیان داگرت.

وڵاتانی دەستەبەرکار لە کۆبوونەوەکەدا ھەروەھا جەختیان کرد لە ڕۆڵی پێشکەوتنی ڕەوتی ئاستانە بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریاو وتیشیان: سەقام و ئاسایشتی ھەمیشەیی لە باکووری ئەم وڵاتە تەنیا بە پێی پارێزرانی دەستەڵات و سەروەریی خاکی سووریا مسۆگەر دەبێت.

سەرپەیڤ