حوزه‌یران 18, 2022 06:45 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی قندوز بە دەیان کەس کوژراو و بریندار

هێرشێکی تیرۆریستی ڕۆژی هەینی بۆ سەر مزگەوتێکی سوننە لە شاری قندوز ، ٦٠ کەس کوژراو و زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکەش برینداری لێکەوتەوە .

ئەفغانستان بە تایبەت لە پارێزگاکانی کابول و قندوز  و بەلخ لە چەند مانگی ڕابردوودا تەقینەوەی کوشندەی بەخۆیەوە بینیوە و سەدان کەس کوژراون یان برینداربوون، بەتایبەتی دەیان نوێژخوێن و خوێندکاری شیعە، تەقینەوەیەکی دیکەش لە مزگەوتێکی شیعە لە مەزەر شەریف بووەتە هۆی کوژرانی 30 نوێژخوێنی شیعە .گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی زۆربەی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، پاشنیوەڕۆی دوێنێ سەرچاوە ئەفغانییەکان تەقینەوەکەی مزگەوتی سوننی شاری ئیمام ساحیب سەر بە پارێزگای قندوز  لە باکووری ئەفغانستانیان پشتڕاست کردەوە و ڕایانگەیاند کە ٦٠ نوێژخوێن شەهید بوون و ٣٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات سەرچاوەکان رایانگەیاند کە ئەمە ئامارێکی سەرەتاییە و ئەگەری ئەوە هەیە کە زیاد بکات. بەپێی ئەو سەرچاوانە، لە کۆڵەکەی مزگەوتەکەدا مینێک چێنراوە، کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا لەناوچووە و داڕماوە.

تا ئێستا کەس بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

سەرپەیڤ