بەیاننامەی کۆتایی جڤینی بریکس ، داوای چاکسازی لە ئەنجوومەنی ئاسایش
بەشداربووانی جڤینی بریکس لە بەیاننامەی کۆتایی دا دووبارە داوای چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایشیان کرد.
چواردەهەمین جڤینی بریکس کە سەرۆکانی بەرازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و باشووری ئەفریقا ئامادەی بوون، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی چین شی جینپینگ ڕۆژی پێنجشەممە (٢٣ی حوزەیران) بەڕێوەچوو. دوای گفتوگۆکان، بەشداربووان بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەیان بڵاوکردەوە کە ٧٥ ماددەی تێدایە.
بە پێی ڕاپۆرتی یانەی ڕۆژنامەنووسانی گەنج، سەرکردەکانی بریکس لە بەیاننامەی کۆتاییدا داوای چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیان کرد بە ئامانجی نوێنەرایەتی فراوانتر.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە "داواکاریی خۆمان بۆ چاکسازی لە ئۆرگانە سەرەکییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکەینەوە".
هەروەها لە بەیاننامەکەدا پشتگیری لە دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی ئەفغانستان کراوە و ئاماژە بەوە کراوە کە نابێت ئەو وڵاتە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتان و گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانی تیرۆریستان.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، پێنج وڵاتی ئابووریی تازەپێگەیشتووی جیهان پێشوازییان لە دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە.