حوزه‌یران 25, 2022 07:13 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ڕووسیا بە شەڕی دانەوێڵە جیهانی بە بارمتە گرتووە

لە کۆنفرانسی ئاسایشی خۆراک دا لە بەرلین، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالنا بایربۆک ڕووسیای تۆمەتبار کرد بەوەی بە "جەنگی دانەوێڵە" جیهانی بە بارمتە گرتووە.

 

شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کە گەورەترین هەناردەکاری گەنمی جیهانە، قەیرانی خۆراکی توندتر کردووەتەوە و هەڵاوسانیش لە سەرانسەری جیهاندا زیاد دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بایربووک ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ بە ئەنقەست نرخی خۆراک بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی هەموو وڵاتان ناسەقامگیر بکات.

لە درێژەدا ئیدیعای کرد کە ڕووسیا برسێتی بە ئەنقەست وەک چەکی جەنگ بەکاردەهێنێت و هەموو جیهان بە بارمتە دەگرێت.

هەروەها ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جڤینی خۆراکی بەرلین برسێتی و بەدخۆراکی بەربڵاو لە سەدەی بیست و یەکدا بە قبوڵنەکراو ناوبرد و گوتی ، ئەگەر دەست پێکردنەوەی بازرگانی بە شێوەیەکی دروست نەدۆزنەوە، ئەوا هیچ چارەسەرێکی کاریگەر بۆ قەیرانەکە نامێنێت.

بەرلین ڕۆژی هەینی میوانداری کۆنفرانسێکی کرد بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو نیگەرانیانەی کە ململانێی ئۆکرانیا لەوانەیە ببێتە هۆی برسێتی لە هەندێک وڵاتدا.

لە کۆبوونەوەکەدا بە ناونیشانی "هاوپەیمانی بۆ ئاسایشی خۆراکی جیهانی"، وەزیرانی دەرەوە و کشتوکاڵ و گەشەپێدان لە 40 وڵاتەوە کۆبوونەوە.

سەرپەیڤ