حوزه‌یران 26, 2022 07:12 Asia/Tehran
  • گەف و ھەڕەشەی یۆنان لە تورکیا

 سەرۆک وەزیرانی یۆنان وێڕای داوای دانوستان لەگەڵ تورکیا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان؛ هۆشداریشیدا لەوەی کە هێزە چەکدارەکانی یۆنان بەبڕشتانە بەرگری لە سەروەری وڵاتەکەیان دەکەن.

 

یۆنان و تورکیا دەیان ساڵە ناکۆکییان لەسەر مافەکانی دەریای ئیژە و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هەیە. هه‌روه‌ها ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌ پێشبڕکێیه‌کی توندی چه‌ک دا تێکه‌ڵن که‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ زۆرترین تێچووی به‌رگری لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی "ئاکاتیمێرینی"، کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەوروپا ڕۆژی هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی ئاتێن و ئەنقەرە کرد و وتی: بڕیار نییە یۆنان لە گەڵ تورکیا گرژیی زارەکیی ھەبێت . 

میتسوتاکیس وتی: تورکیا دەبێت خۆی لە لێدوانی توندی شەڕانگێزانە بپارێزێت کە سەروەری یۆنان دەخاتە ژێر پرسیارەوە

سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان هه‌روه‌ها گوتی : ئاماده‌یه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی ناتۆ له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کۆببێته‌وه‌.

سەرپەیڤ