سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەییشتە تورکمەنستان
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر گەییشتە عیشق ئابادی پێتەختی تورکمەنستان.
سەیید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر سەردانی تورکمەنستانی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە گەییشتە فڕگەی عیشق ئابادی تورکمەنستان.
شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر ئەمڕۆ لە عیشق ئاباد بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمارانی پێنج وڵاتی قەراخی دەریای خەزەر بەرپا دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، سەیید ئیبراهیم ڕەییسی دوای گەییشتنی بە فڕگەی عیشق ئاباد لە لایەن ڕەشید مەردۆف جێگری سەرۆکی کابینەی وەزیران و وەزیری دەرەوەی تورکمەنستان پێشوازیی لێ کرا.
لێدوان لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەرو دیدار لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەکە، لەو بەرنامانەی گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکمەنستانە.