لاڤرۆف: بە ناردرانی چەکەمەنیی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا شەڕ درێژخایەن دەبێت
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جارێکی تر پێی داگرت بەردەوامیی ناردرانی چەکەمەنی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا دەبێتە هۆی زیاتر خایاندنی شەڕ.
سرگئی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: هەرچەندە وڵاتانی ڕٶژئاوایی زۆرتر چەک بنێرن بۆ ئۆکرانیا ، تێکهەڵچوون درێژخایەن تر دەبێت. ڕووسیا زۆرجار ڕۆژئاوای بە درێژخایەن کردنی تێکهەڵچوون تاوانبار کردووە کە مۆسکۆ وەک" ئۆپراسیۆنی تایبەتیی سەربازی " ناوی دەبات.
ڕووسیا زۆرجار هێرشی موشەکیی کردووەتە سەر هەمارەکانی چەکەمەنیی ئۆکرانیا کە چەکی نێردراوی ئەمریکا وئوروپایان تیدایە. وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاندووە: چەک گەلێک کە ناتۆ دەیخاتە بەردەستی ئۆکرانیا، بۆی هەیە بگاتە بازاڕی ڕەش و دیارە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی تاوان و دڕندەکاری لە ئەوروپا.
وەزیری بەرگری ڕووسیاش باسی پەلامارە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی بۆسەر بنکە وپیگەی ڕاهێنانی سەربازیی " بەکریگیروانی بیانی"ی ئۆکرانیای کردووە لە نزیک شاری میکولایف و وتویەتی: لەم پەلامارانە دا هەشت هەماری تەقەمەنی وهەمارێکی سووتەمەنیش لە نێو براون.
کاربەدەستانی مۆسکۆ وێڕای هوشداری دان لە بارەی دەرنجامی کاروکردەی ڕۆژئاوا لەدژی رووسیا ، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کییەف بە چەک دانان و جێبەجێ کردنی داواکاریەکانی مۆسکۆ دەتوانێ دەستبەجێ ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەری ڕابگرێت.
باڵوێزی ڕووسیا لە واشێنگتۆنیش ڕایگەیاندووە: ئەمریکا بەردەوامە لە ناردنی کەرەستە و تفاقی سەربازی بۆ ئۆکرانیاو دانی زانیاری ئاسایشتی بەم وڵاتە.
وتووشیەتی: ئەمریکا بەبێ لە بەرچاو گرتنی کرداری ورۆژێنەرانەی بەتایبەت دانی چەکی دووربڕ بە ئۆکرانیا ، هەروا بە نیازی لاواز کردنی ڕووسیایە.