حوزه‌یران 29, 2022 19:54 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی سەرۆک کۆماری ئێران لە شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەراوێزی شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر لەگەڵ سەرۆکانی ئەم وڵاتانە دیدارو ڕاوێژی کرد.

سەیید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی بەشداری کردن لە شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر سەردانی تورکمەنستانی کرد.

لێدوان لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەرو دیدار لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی بەشداری کۆبوونەوەکە، لەو بەرنامانەی گەشتەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکمەنستانە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و ئیلهام عەلییەف سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر لە عیشق ئابادی پێتەختی تورکمەنستان چاویان بە یەکتر کەوت.

ڕەییسی بەرلەو چاوپێکەوتنەی هەروەها لەگەڵ سەردار بەردی موحەمەدۆفَ سەرۆک کۆماری تورکمەنستان و قوربانقولی بەردی موحەممەدۆف سەرۆکی ئەنجومەنی بەرژەوەندیی جەماوەر لە ڕاوێژگەی نیشتیمانیی تورکمەنستانیش دیداری کرد.

ڕەییسی هەروەها لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاش دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ