ته‌مووز 03, 2022 07:36 Asia/Tehran
  • تەندروستیی جیهانی: تووشبوون بە کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هەڵکشاندایە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاوی کردەوە ژمارەی تووشبووانی نوێی پەتای کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە ڕێژەی لە 18% بەرز بووەتەوە.

دەزگای تەندروستی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، ژمارەی گیانلەدەستدان لە جیهاندا هاوشێوەی هەفتەی پێشوو ماوەتەوە و نزیکەی 8500 کەسە. لە سێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکا گیانلەدەستدان بەهۆی کۆڤیدەوە زیادی کردووە.

هەر به‌پێی راپۆرته‌که‌ که‌ دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، هه‌فتانه‌ زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌تی نوێی کۆڤید-19 له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمارکراوە‌، که‌ به‌ڕێژه‌ی 47% زیادیان کردووه‌.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەورووپا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە ڕێژەی نزیکەی 32% بەرزبووەتەوە، لە ئەمریکاش بە ڕێژەی نزیکەی لە 14% بەرزبووەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ