ته‌مووز 03, 2022 09:29 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ کەس بە دوای چەند تەقینەوە لە شاری بێلگۆرۆدی روسیا

لە زنجیرەیەک تەقینەوە لە شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیا لە نزیک سنووری ئۆکرانیا لانیکەم سێ کەس کوژران.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، ڤیاچێسلاڤ گلادکۆڤ، پارێزگاری شاری بێلگۆرۆدی سنووری ڕووسیا ڕایگەیاندووە، چەند تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە شاری بێلگۆرۆد لە پارێزگای بیلگارادی ئەم وڵاتە و لە نزیک سنووری ئۆکرانیا، بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون، و لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا سێ کەس بریندار بوون کە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لەوێ گیانیان لەدەستداوە.

گلادکۆڤ هەروەها ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە دەستی پێکراوە.

شاری بێلگۆرۆد دەکەوێتە سەر سنووری ناوچەکانی لوهانسک و خارکیڤ لە ئۆکرانیا، کە لە دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە چەند مانگی ڕابردوودا ململانێی توندی بەخۆیەوە بینیوە.

 

سەرپەیڤ