ته‌مووز 06, 2022 13:37 Asia/Tehran
  • سکرتێری گشتیی ئۆپێک ماڵئاوایی لە ژیان کرد

«موحەممەد سنوسی بارکیندۆ» سکرتێری گشتیی وڵاتانی بنێری نەوت «ئۆپێک» دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە بوارە جۆربەجۆرەکانی پیشەسازیی نەوت، شەوی ڕابردوو لە تەمەنی ٦٣ ساڵان دا کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھەواڵی کۆچی دوایی «بارکیندۆ» لە لایەن «نلە کیاری» سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی نەیجێریا لە کاژێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکی توییتێری دا ڕاگەیەندرا.

ھەتا ئێستا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارەنی ھۆکاری ژیانئاوایی سکرتێری گشتیی ئۆپێک بڵاو نەبووەتەوە.

«موحەممەد سنوسی بارکیندۆ»  لەدایکبوی ساڵی 1959ی نەیجیریایە، لەساڵی 2006 وەک سکرتێری گشتیی وڵاتانی بنێری نەوت «ئۆپێک» بە وەکالەت دەستنیشانکراو دواتر لە ساڵی 2016 بۆ ماوەی سێ ساڵ وەک سکرتێری گشتیی رێکخراوەکە ھەڵبژێردراو چالاکیی نواند. ناوبراو پێشتریش نوێنەری نەیجیریا بووە لە لیژنەی ئابوریی رێکخراوەکە لەنێوان ساڵانی (1998-2008).

لەساڵی 1991 سەرۆکایەتی وەفدی وڵاتەکەی کردووە بۆ دانوستان لەبارەی گۆڕانی کەشوهەواوە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.

«بارکیندۆ» بڕیار وا بوو یەکەمی ئوت پلەی سکرتاریەتی گشتیی ئۆپێک ڕادەستی «ھەیسەم ئەلغەیز»ی کوێتی بکات.

سەرپەیڤ