ته‌مووز 07, 2022 13:36 Asia/Tehran
  • سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان: سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پۆستەکەی دەکشێتەوە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند: بۆریس چۆنسۆن دەستەڵات وەلا دەنێت و واز لە پۆستەکەی دێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ئینگلیس، بۆریس جۆنسۆن بە سکرتێری فراکسیۆنی پارتی پارێزکاران ناسراو بە لێژنەی ١٩٢٢ی ڕاگەیاندووە کە لە پۆستەکەی دەکشێتەوە ھەتا بەمجۆرە ڕێبەرێکی تازە بەرلە مانگی ئۆکتۆبەر ھەڵبژێرن.

وتەبێژێکی نووسینگەی جۆنسۆنیش ڕایگەیاندووە، سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ بەیاننامەیەک لەم بوارەدا دەر دەکات.

تائێستا ژمارەی ئەو وەزیر، راوێژکار و بەرپرسانەی لە حکومەتەکەی بۆریس جۆنسۆن دا دەستیان لەکارکێشاوەتەوە گەیشتوەتە ٥٧ کەس و شەوی ڕابردووش چوار وەزیر لە پۆستەکەیان کشانەوە.

ئەگەر بێتو جۆنسۆن لە پۆستەکەی بکشێتەوە ھەڵبژاردن بۆ دیاری کردنی ڕێبەری تازەی پارتی پارێزکاران بەرپا دەکرێت. بە سەرنجدانی ئەوەی کە پارتی پارێزکاران زۆرینەی ڕەھای کورسییەکانی پەرلەمانی بە دەستەوەیە، ڕێبەری تازەی پارتەکە دەبێ بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش.

سەرپەیڤ