ته‌مووز 07, 2022 16:50 Asia/Tehran
  • جۆنسۆن لە سەرکردایەتیی پارتی پارێزکاران کشایەوە

بۆریس جۆنسۆن دوای دەست پێ بوونی شەپۆلی لەکارکشانەوەی ئەندامانی پارتەکەی لەوانەئ چەندین وەزیری کابینەی حک.مەتەکەی سەرەنجام بە فەرمی لە سەرکردایەتیی پارتی پارێزکاران کشایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «بۆریس جۆنسۆن» ئەم بابەتەی لە میانەی لێدوانێکدا لە بەردەم نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاندو ئا بەمجۆرە ھەڵبژاردن بۆ دیاری کردنی جێگرەوەو ڕابەری تازەی پارتی پارێزکاران دەست پێ دەکات.

بە سەرنجدانی ئەمەی کە پارتی پارێزکاران داگری زۆرینەی ڕەھا کورسییەکانی پەرلەمانە، ڕێبەری تازەی ئەم پارتە دەبێتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش.

جۆنسۆن باسی ئەوەشی کردووە کە، لە ئێستادا خواستی پارتی پارێزکار بە ئاشکرا ئەوەیە کە سەرکردەیەکی تازە بۆ پارتەکەی و سەرۆکگ وەزیرانێک دیاری بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا وتووشیەتی: لەم پەیوەندییەدئا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پارێزکاران قسەی کردووەو ھەردووک لا لە سە ر ئەوە ڕێککەوتوون کە  ڕەوتی ھیەڵبژاردنی ڕێبەری تنازە دەست پێ بکات. بەڵام ھەتا دیاری کردنی جێگرەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لەو پۆستەی دا چالاکییەکانی بەردەوام دەکات.

سەرپەیڤ