بەم زووانە ژمارەی دانیشتوانی جیهان دەبێتە ٨ ملیار کەس
وەزارەتی کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە ١٥ی نوامبردا دەگاتە هەشت ملیار کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژی دووشەممە دیپارتمانی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و پێشبینی کردبوو کە ژمارەی دانیشتوانی هیندستان لە ساڵی ٢٠٢٣دا ژمارەی دانیشتووانی چین تێپەڕێنێت و ببێتە خاوەنی زۆرترین دانیشتوو.
ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت: بڕگەی پێشووی ژمارەی دانیشتووان کە گەیشتە حەوت ملیار کەس، لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ تۆمارکراوە.
بەپێی ئامارەکانی دیپارتمانی کاروباری ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەم پێشبینییەی کردووە، لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانی جیهان بە کەمترین ڕێژەی گەشەکردن لە ساڵی ١٩٥٠ەوە لە زیادبووندایە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە ساڵی ٢٠٣٠دا دەتوانێت بگاتە ٨.٥ ملیار کەس، لە ساڵی ٢٠٥٠دا ٩.٧ ملیار کەس، لە ساڵی ٢٠٨٠دا دەگاتە ١٠.٤ ملیار کەس.