ته‌مووز 13, 2022 10:47 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەی گاردیەن: ئەمریکا ھۆکاری گۆڕانی کەش و ھەوایە لە جیھاندا

ڕۆژنامەی گاردیەن لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: پیش بوونی ژینگە کە ئەمریکا لە سەرتاسەری جیھاندا پەرەی پێ دەدات، ھەزاران ملیارد دۆلار خەرجی بۆ وڵاتانی جیھان داتاشیوە.

ڕۆژنامەی گاردیەن لە بارەی ئەو زیانانەی کە ئەمریکا لە ژینگەی دەدات نووسیویەتی: ئەمریکا لە بەر بڵاوکردنەوەی گازی گوڵخانەیی بەڕادەی زیاتر لە ھەزارونۆسەد ملیارد دۆلار زیان لە وڵاتانی دیکە دەدات.

بارستایی ھەرەزۆری ئەو گازە گوڵخانەییانەی کە ئەمریکا بڵاوی دەکاتەوە  بووەتە ھۆی زیان کەوتنێکی زۆر لە وڵاتانی ھەژارو دەستکورت. ئەم زیانانەش بە زۆری لە ڕێگای شەپۆلی گەرما، لەنێوچوونی بەرھەمی کشت و کاڵ و شوێنھاتەکانی دیکەوە بووە. 

ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٠ەوە ھەتا ئێستا لە بەر ئەو ھۆکارڕانەی کە ئاماژەی پێ کرا بووەتە ھۆی لەبارچوونی داھاتی وڵاتانی جیھان بە ڕادەی نزیکەی دووھەزار ملیارد دۆلار.

لە ئێستادا ئەمریکا لە ڕووی ڕۆڵگێڕانی لە پیس کردنی ژینگەو بڵاوکردنەوەی گازی گوڵخانەیی سەرووتر لە چین و ڕووسیاو ھیندو بەرازیل وەستاوە.

سەرپەیڤ