ته‌مووز 15, 2022 20:18 Asia/Tehran
  • «جۆ بایدێن» و گەڕان بەدوای تروسکاییەک بۆ پاسادانی گەشتەکەی سەعودییەی

سێناتۆرێکی ئەمریکی داوای کرد، عەرەبستانی سەعودی لە میانەی گەشتەکەی «بایدێن» بۆ ئەو وڵاتە چاکسازی لە بەرنامەی مافی مرۆڤی خۆی دا ئەنجام بدات.

«جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدا بە نیازی گەشت کردن بۆ عەرەبستانی سەعودی و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتەیە کە تەنانەت ھاوڕێبازەکانی خۆشی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە سەرنجدانی پێشینەی نالەباری مافی مرۆڤی عەرەبستان و بانگەشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەم پەیوەندییەدا، ھیچ پاسایەکی گونجاویان بۆ ئەو گەشت و دیدارانە نییە. 

بە پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، «کریس مۆرفی» ئەندامی دیموکراتی سێنای ئەمریکاو لە ئەندامانی پەیوەندیی دەرەوەیی ئەم دامەزراوەیە، ڕایگەیاندووە: دەبێ لە ڕوانگەی جۆربەجۆرەوە گەشتەکەی «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستانی سەعودی لێک بدرێتەوە. ئەوەی وا لێرەدا گرینگە ئەمەیە کە دوای ئەم گەشتە، سەعودییەکان چۆن بەڵێنمەندیەک بۆ پابەند بوون و ئەنجام دانی چاکسازی لە پێشینەی دڵتەزێنی مافی مرۆڤی خۆیاندا دەھێننە ئاراوە.

مۆرفی وێڕی ئاماژەکردن بە ڕادەیەکی بەربڵاوی پێشێلکاری لە مافی مرۆڤ دا بە ھۆی عەرەبستانەوە، وتیشی: سەعودییەکان چاک دەزانن کە لە ڕوانگەی ئێمەوە «موحەممەدی کوڕی سەلمان»ی پاشمیر بەرپرسی کوشتنی «خاشوقچی» بووە، ئینجا ئەو پرسیارەی وا لێرەدا دێتە ئاراوە ئەمەیە کە ئایا سەعودییەکان بەنیازن خۆیان بگۆڕن یان نا؟

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە، لە ئێستادا پتر لە سەدا زیندانیی سیاسی لە عەرەبستاندا لە بەندیخانەدا بەسەر دەبەن و چەند شارومەندێکی ئەمریکیش لە عەرەبستاندان کە سەعودییەکان مۆڵەتی ھاتنە دەرەوە لە عەرەبستانیان نادەنێ.

سەرپەیڤ