زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری کیێڤ لێدرا
دوای هێرشی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ سەر ناوچە سەربازی و پیشەسازییەکانی ئۆکرانیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆ (شەممە) زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانیی لە هەموو کیێڤ بیسترا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتەرز، لە هەمان کاتدا کە زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری کیێڤ دەنگی دایەوە، "ڤالانتین ڕێزنیچێنکۆ"، پارێزگاری ناوچەی "دنیپرۆ" کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کیێڤ، ڕایگەیاند: مووشەکەکانی ڕووسیا شەوی رابردوو ناوچەیەکی پیشەسازییان لە "دنیپرۆ" پێکاوە.
ئەم بەرپرسە ئۆکرانیایە گوتیشی لەم هێرشە موشەکییەدا ژمارەیەک کەس کوژراون و بریندار بوون.
ڕووسیا چەندین جار ئەو قسەیەی کیێڤی ڕەت کردووەتەوە کە گوایە مۆسکۆ هێرشی کردووەتە سەر ناوچە مەدەنیەکان و شارەکانی ئۆکرانیا.
بەپێی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا، دوو ڕۆژ پێش ئێستا مووشەکی کالیبەری کروز لە ژێردەریایییەکی ڕووسیەوە لە دەریای ڕەش بەرەو باڵەخانەیەکی ئۆفیس لە ناوچەی ڤینیتسیا لە باشووری ڕۆژئاوای کیێڤ ئاراستەکراوە و ژمارێک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.