لەناوبردنی کارگەی مووشەکیی ئۆکرانیا لەلایەن سوپای ڕوسیاوە
تهمووز 17, 2022 03:14 Asia/Tehran
لە درێژەی هێرشە سەرکەوتووەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی ئۆکرانیا، هێزەکانی ڕووسیا کارگەیەکی مووشەکی بالیستییان لە ئۆکرانیا تێکشکاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئێوارەی ڕۆژی شەممە بە کاتی تاران، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هێرشێکی سەرکەوتووی بۆ سەر کارگەیەکی مووشەکی ئۆکراینی ڕاگەیاند.
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا کارگەیەکیان لە شاری "دنیپرۆ" لە ئۆکرانیا خاپوور کردووە، کە بەشێک لە مووشەکی بالیستیکی "توچکایڤ"ی بەرهەم هێناوە.
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا سێ فڕۆکەی سەربازی ئۆکرانیا و دوو کۆپتەریشیان خستۆتە خوارەوە.
لە ڕووداوێکی دیکەی پەیوەندیداردا، سێرگی شویگو وەزیری بەرگری ڕووسیا لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا سەربازەکانی لە ئۆکرانیا بەسەر کردەوە.