ته‌مووز 18, 2022 16:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئاگرکەوتنەوەکان و گیان لەدەستدانی هەزار کەس بەهۆی گەرمای زۆر لە ئەوروپا

بەردەوامیی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەکانی کیشوەری ئەوروپا تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەسی کوشتووە.

 

وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامن لە ململانێ لەگەڵ گەرمایەکی بێ وێنە و لێکەوتەکانی، لەنێویاندا ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاوی دارستانەکان.

پلەکانی گەرما لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلحەدەس، شەپۆلی گەرما و ئاگرکەوتنەوەی نائاسایی لە ناوچە جیاجیاکانی کیشوەری ئەوروپا، لەوانە پورتوگال، فەرەنسا و ئیسپانیا، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزار هاووڵاتی ئەوروپی.
لە ئەنجامی ئەم ئاگرکەوتنەوەدا هەزاران هێکتار لە دارستانەکانی ئەوروپا لەناوچوون.
وەزارەتی تەندروستی پورتوگال ڕایگەیاند: لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ٦٥٩ کەس بەهۆی ئەو گەرما بێ وێنەیە لەم وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان بەتەمەن بوون.
لە ئیسپانیا لەم ئاگرکەوتنەوانە تا ئێستا ٣٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکان نزیکەی ١٤ هەزار دانیشتووی باشووری ڕۆژئاوای فەرەنسا گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی دیکە.

سەرپەیڤ