ته‌مووز 20, 2022 10:23 Asia/Tehran
  • پوتین: دیداری سەرۆکانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاستانە پڕکاکڵ بوو

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیداری سەرۆکانی وڵاتانی دەستەبەرکاری ئاستانەی بۆ یارمەتیدانی چارەسەر بوونی کێشەی سووریا بە زۆر سودمەند زانی و وتی: دانیشتنەکە زۆر کاراو بەکاکڵ بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا شەوی چوار شەممە پاش کۆتایی ھاتنی حەوتەمین دانیشتنی سەرۆکانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم دانیشتنە لە سەر پتەوکرانەوەی ھاوکاریی سێ قۆڵی بە مەبەستی ئاسایی کردنەوەی پاوەجێ لە سووریا پێداگری کراوە، وتیشی: ھەر سێ وڵاتەکە کۆکن لە سەر ئەوەی کە چارەسەریی قەیرانی سووریا تەنیا لە ڕێگای میکانیزمی سیاسییەوە مسۆگەر دەبێت.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وێڕای ئاماژە کردن بە بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و وێڕای بە پێویست زانینی ڕەچاوکرانی تۆکمەوتەواوی بنەمای ڕێزگرتن لە دەستەڵات و سەروەری خاک و یەکگرتوویی سووریا، وتیشی: داھاتووی سووریا دەبێ بە ھۆی سوورییەکانەوە بە بێ ڕێ و شوێن دیاری کردنی بیانییەکان، دەستەبەر بکرێت.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە بارەی ڕێککەوتنەکانی دیکەی کۆبوونەوەی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە لە تارانیش وتی: لە سەر ئەوە ڕێککەوتین کە دوانزەھەمین کۆبوونەوە ھەتا کۆتایی ئەمساڵ لە ئاستی کارناسان دا بەرپا بکرێت.

پوتین وێڕای شی کردنەوەی ڕەوتی پێکھاتن و چالاکیی لێژنەی یاسای بنەڕەتی لە سووریا، ئاماژەی کردە ڕۆڵی ڕووسیا لە پێکھاتنی ئەم لێژنەیەو وتی: لەگەڵ ھاوبەشە ئێرانی و تورکیاییەکەماندا و ھەروەھا نێردەی تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا ھاواھەنگین و ئامادەین یارمەتیی چالاکیی نەگۆڕو پاوەجێی ئەم لێژنەیە بدەین کە ڕۆڵێکی سەرەکیی لە چارەسەریی کێشەی سووریا ھەیە.

پوتین وێڕای ئاماژە کردن بە لێکدانەوەی ئامادە بوونی وڵاتانی پێشێلکاری سەروەریی سووریا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە لە دانیشتنی وڵاتانی دەستەبەرکاری ڕەوتی ئاستانە، وتیشی: لە بارەی ڕۆژھەڵاتی فۆراتەوە ھەڵوێستی ڕووسیا ئەمەیە کە ئەم ناوەچەیە دەبێ بخرێتەوەژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی سووریا.

سەرپەیڤ