بۆ یەکەم جار لەسەر بۆردومانی هەرێمی کوردستان، ڕوسیا بەتوندى سەرکۆنەی تورکیای کرد
تهمووز 23, 2022 02:49 Asia/Tehran
ڕوسیا بەتوندى دژى تورکیا سەبارەت بە بۆردومانکردنى هەرێم هاتە دەنگ و وەزارەتى دەرەوەى ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند، بەتوندى دژى هەر هەوڵێک دەوەستنەوە عێراق بۆ یەکلایکردنەوەى کێشە ناوچەییەکان بەکار بهێنێت.
وەزارەتى دەرەوەى ڕوسیا ڕایگەیاند، پشتیوانى ئەمن و ئاسایش و سەقامگیرى عێراقى هاورێیان دەکەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕوسیا بەتوندى دژى هەر هەوڵێکە خاکى عێراق بۆ یەکلایکردنەوەى کێشە ناوچەییەکان بەکاربهێنێت.
تورکیا بەر لە سێ ڕۆژ بۆردومانى ناوچەى زاخۆى لەهەرێمى کوردستان کردو بەهۆیەوە ٩هاووڵاتى مەدەنى شەهیدوو ژمارەیەکیش برینداربوون و ئەمەش ناڕەزایی ناوخۆیى و جیهانى بەداوا هات.