تەندروستیی جیهانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون باری لەناکاوی ڕاگەیاند
تهمووز 24, 2022 02:30 Asia/Tehran
تەندروستیی جیهانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون باری لەناکاوی ڕاگەیاند
تیدۆرۆس ئەدهانۆم گیبریسیۆس، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لە جێبەجێکردنی بەرزترین ئاستی هۆشداری بۆ بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون کردەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا لە وڵاتانی ئەوروپا زۆرترین مەترسی بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە هەیە.
بە وتەی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، "لە ئێستادا لە 75 وڵاتی جیهان ئاوڵەی مەیمون بڵاو بووەتەوەو ئەگەری هەیە وڵاتی زیاتریش بگرێتەوە".
بەگوێرەی ئاماری تەندروستی جیهانی، " تا ئێستا 16 هەزار کەس لەو 75 وڵاتە تووشی ئاوڵەی مەیمون بوون و لەو ژمارەیەش پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە".