گەرمایەکی بێ وێنە لە ٧٨ ساڵی ڕابردوودا لە ئاسیای ناوەڕاست
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئاسیای ناوەڕاست ژمارەی پێوانەیی ٧٨ ساڵی ڕابردووی شکاند و گەیشتە ٤٧ پلە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، دوایین جار لە ساڵی 1944 لە باشووری تاجیکستان 47 پلەی گەرما تۆمار کراوە.
هەروەها ڕێکخراوی کەشناسی ئۆزبەکستان ڕایگەیاند، لە 23 تا 26ی تەمموز پلەکانی گەرما 5-7 پلە لە حاڵەتی ئاسایی لەم وڵاتە بەرزتر دەبن و دەگاتە 47 پلە.
لە کۆتایی مانگی حوزەیران و سەرەتای مانگی تەمموزدا، تورکمەنستان ڕووبەڕووی توندی گەرمییەکی بێ وێنە بووەوە و لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە پلەکانی گەرما گەیشتە ٤٩ پلە.
بەپێی پێشبینییەکانی ڕێکخراوی کەشناسیی کازاخستان، لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لەم وڵاتە دەگاتە ٤٥ پلە و لە بەشێک لە ناوچەکانی باشووریش دەگاتە ٤٦ پلە.
هەروەها پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا لە قرقیزستان لە نێوان ٤٢ بۆ ٤٦ پلەدا بێت.