ڕووسیا: ناتوانین ڕێگە بدەین ناتۆ زاڵ بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i409882-ڕووسیا_ناتوانین_ڕێگە_بدەین_ناتۆ_زاڵ_بێت
  وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، نابێت رێگە بدرێت ناتۆ باڵادەست بێت و ئەم هاوپەیمانییە ناتوانێت ھەر کارێک بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2022 19:13 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ناتوانین ڕێگە بدەین ناتۆ زاڵ بێت

  وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، نابێت رێگە بدرێت ناتۆ باڵادەست بێت و ئەم هاوپەیمانییە ناتوانێت ھەر کارێک بکات .

 

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا لە وتارێکدا بۆ ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی لە قاهیرە رایگەیاند، ناتوانرێت رێگە بە رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بدرێت زاڵ بێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا لاڤرۆڤ ڕایگەیاند کە ناتوانرێت ڕێگە بە ناتۆ بدرێت هەرچییەک بیەوێت بیکات و گوتیشی : ئێمە هەڵوێستی هاوسەنگ و دادپەروەرانە و بەرپرسیارانەی کۆمکاری عەرەبی بەرز دەنرخێنین سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئۆکرانیا.

 لاڤرۆڤ بە ئاماژەدان بە رۆڵی رۆژئاوا لە قەیرانی خۆراک لە جیهاندا رایگەیاند: پێویستە رۆژئاوا ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە دروستی کردووە، چونکە رێگرن لە چوونە ناو بەندەرەکانی دەرەوەی کەشتییەکانی رووسیا، ئەمەش رۆڵی هەیە لە قەیرانی خۆراک دا . 

ڕۆژی هەینی هەفتەی ڕابردوو ئۆکرانیا و ڕووسیا بە ناوبژیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە سێ بەندەری "ئۆدێسا" و "چێرنۆمۆرسک" و "یوگێن" لە ئۆکرانیا ئازاد دەکرێن بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە .