دەرکردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە بەپێی ئەو بڕیارە ڕژێمی زایۆنی نابێت سەرچاوەی گەلی فەلەستین و بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو تاڵان بکات.
بەپێی راپۆری ئاژانسی دەنگوباسی یانەی ڕۆژنامەنووسانی لاو، ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕەشنووسی بڕیارنامەیەی پەسەند کرد کە پاکستان بەناوی گروپی ٧٧ (گەورەترین ڕێکخراوی نێوان حکومەتی وڵاتانی تازەپێگەیشتووی نەتەوە یەکگرتووەکان) و چین پێشکەشی کردووە لەژێر ناوی دەرەنجامە ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنی لەسەر دۆخی ژیانی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لەوانەش قودس و خەڵکی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو .
بڕیارنامەی ئاماژەپێکراو بە ٤٣ دەنگی بەڵێ و ٤ دەنگی نەخێر و ٤ دەنگی بێلایەن پەسەند کرا.
ئەم بڕیارنامەیە جەخت لەسەر بنەمای سەروەری هەمیشەیی نەتەوە ژێردەستەکان دەکات لە سەر سامانە سروشتییەکانیان و نیگەرانی دەردەبڕێت کە ڕژێمی زایۆنی سامانەکانی گەلی فەلەستین و جۆلانی داگیرکراو دەخاتە مەترسییەوە و لەناویان دەبات.
هەروەها لەم بڕیارنامەیەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە شێوەیەکی جددی ڕێگری لە هەوڵەکان دەکات بۆ بەدیهێنانی گەشەسەندنی بەردەوامی ژینگەیی و دروستکردنی کەشێکی ئابووری تەندروست لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.