ته‌مووز 29, 2022 11:51 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێونەتەوەیی: پێشوازی کران لە «بن سەلمان» لە فەرەنسا بکوژ بوونی ناوبراو ناگۆڕێت

لە جەنگەی بە ھەند نەگیرانی ڕەخنەکانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ لە مەڕ گەشتەکەی پاشمیری سەعودیە بۆ فەرەنسا لە لایەن دەوڵەتی ئەم وڵاتەوە، ڕایگەیاند: پێشوازی کران لە ناوبراو بکوژ بوونەکەی ناگۆڕێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، لێبوردنی نێونەتەوەیی پێی داگرت: گەشتەکەی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان بۆ فەرەنساو لە لایەکی دیکەوە دیداری لەگەڵ «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە عەرەبستان ئەم ڕاستییە ناگۆڕێت کە ناوبراو تەنیا بکوژێکەو بەس.

ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە ڕاشیگەیاندووە: پێشوازی و میوانداری کردنی «بن سەلمان» لە لایەن سەرکردەکانی جیھانەوە دەربڕی پێوەری دوو فاقانەی ئەو کەسانەیە.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆشکی ئێلیزە میوانداریی کرد لە «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان.

ئەمە یەکەم گەشتی «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستان بۆ ئەورووپایە لە پاش کوزرانی «جەمال خاشوقچی» ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەکەی عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە کۆنسولگەریی عەرەبستان لە ئەستەمۆڵی تورکیا.

سەرپەیڤ