بانگەشەی نوێی بایدن سەبارەت بە دانوستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی ئێران
سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێک لە لێدوانەکەی دا بە بۆنەی دەهەمین کۆنفرانسی پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی، ئیدیعایەکی نوێی سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی باییکۆتەکانی سەر ئێران خستەڕوو.
دەیەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوە بە پەیمانی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی دواجار دوای چەندین جار دواخستنی، ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی کومەڵی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک دەستیپێکرد .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، لە بەشێک لە لێدوانەکەیدا لە پێوەندی لەگەڵ ئەم کۆنفرانسەدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باسی لە پرسی دانوستانەکانی لابردنی گەمارۆکان لە سەر ئێران کرد و ئیدیعای کرد: ئەمریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە لە رێگەی دەسەڵاتی مۆدێلیانەی خۆی رێبەرایەتی بکات . ئێمە لە رێگەی دیپۆماسی بە ھاواھەنگیی لە گەڵ شەریک و ھاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکەدا پڕۆژەیەکمان بۆ گەڕانەوەی دوو قۆڵیی بۆ جێبەجێ کردنی بە تەواوەتیی رێککەوتنی ناڤۆکی ئامادە کردووە تا دڵنیا بین ئێران بە چەکی ناڤۆکی ناگات .
دانوستانەکانی نەھێشتنی بایکۆتەکانی سەر ئێران لە ڤیەن لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە تووشی وەستان ھات .