ئاب 06, 2022 07:31 Asia/Tehran
  • داعش، ئەنجامدەری تەقینەوە تیرۆریستییەکەی کابول

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی کابولی لە ئەستۆ گرت.

 

 لە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێ (هەینی) لە شاری کابول ٨ کەس شەهید  و ١٨ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما، گرووپی تیرۆریستیی داعش پەیامێکی بڵاو کردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی ماتەمینی حوسێنی لە ڕۆژئاوای کابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

خالید زادران، وتەبێژی فەرماندەیی ئاسایشی تاڵیبان وتی: ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی "سەرکەریز" لە ناوچەی ٦ی ئەمنیی شاری کابول ڕوویداوە.

ئەفغانستان بەتایبەت پارێزگاکانی کابول و کوندوز و بەلخ لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا شاهیدی تەقینەوەی کوشندە بوون کە لە ئاکامدا سەدان کەس بە تایبەت دەیان نوێژخوێن و خوێندکار شەهید یاخود بریندار بوون.

تاقمی تیرۆریستیی داعش زۆربەی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرتووە.

سەرپەیڤ