ئاب 07, 2022 16:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هەناردەی دانەوێڵە لە ئۆکرانیا

سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش کە چاوەدێریی کارەکانی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیا دەکات، بەردەوامبوونی پرۆسەی هەناردەکردنی ئەم بەرهەمەی بە پێنج کەشتی بارهەڵگری دیکە ڕاگەیاند.

ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کە چاوەدێریی کارەکانی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیا دەکات، بەپێی مەرجەکانی ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی دامەزراوە کە لە ٢٢ی تەمموز لە نێوان ڕووسیا، ئۆکرانیا، تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەستەنبوڵ واژۆ کراوە.

تورکیا، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ کردنەوەی ٣ بەندەری ئۆدێسا، چێرنۆگۆرسک و یێڤگێنی لە ئۆکرانیا بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە کە چەند مانگێکە بەهۆی شەڕی ئێستای نێوان کیێڤ و مۆسکۆ لەوێ گیریان خواردووە؛ جەنگێک کە ئێستا ٦ مانگە بەردەوامە.

بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس،  پێنج کەشتی بارهەڵگر کە دانەوێڵەیان لەسەر بووە، ئەمڕۆ یەکشەممە بەندەرەکانی چێرنۆمۆرسک و ئۆدێسا لە ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە، بە ئامانجی بەردەوامبوون لە هەناردەکردنی دانەوێڵە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم ناوەندە هاوبەشە هەماهەنگییە، ئەم کەشتیانە زیاتر لە 161 هەزار تۆن گەنمەشامی و بەرهەمی خۆراک دەگوازنەوە بۆ تورکیا و چین و ئیتالیا.

تا ئێستا چوار کەشتی کە زیاتر لە 84 هەزار و 500 تۆن دانەوێڵەیان هەیە بەندەرەکانی ئۆکرانیایان بەجێهێشتووە بەپێی گرێبەستێکی مێژوویی بۆ کردنەوەی رێگری لە هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، کە زۆر کەس پێیان وایە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی خۆراکی جیهانی.

سەرپەیڤ