بەڕێوەچوونی مەراسیمی تاسوعای حوسێنی لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i410238-بەڕێوەچوونی_مەراسیمی_تاسوعای_حوسێنی_لە_وڵاتە_جیاجیاکانی_جیهان
دوێنێ یەکشەممە موسڵمانانی وڵاتانی جیاجیای جیهان، هاوکات لەگەڵ تاسوعای حوسێنی، گردبوونەوە و ماتەمینیان بۆ سەروەری شەهیدان ئەبا عەبدوڵڵا حسێن (ع) و هاوەڵەکانی گێڕا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2022 05:49 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی مەراسیمی تاسوعای حوسێنی لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان

دوێنێ یەکشەممە موسڵمانانی وڵاتانی جیاجیای جیهان، هاوکات لەگەڵ تاسوعای حوسێنی، گردبوونەوە و ماتەمینیان بۆ سەروەری شەهیدان ئەبا عەبدوڵڵا حسێن (ع) و هاوەڵەکانی گێڕا.

 

ڕۆژی (یەکشەممە) هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی نۆیەمی مانگی موحەڕەمی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی، (٧ی ئابی ٢٠٢٢)، تاسوعای حوسێنی (ع)  بوو.

حەزرەتی عەبادوڵڵا حسێن (ع) و هاوەڵە دڵسۆزەکانی لە ١٠ی موحەڕەمی ساڵی ٦١ی کۆچی لە شاری کەربەلا شەهید بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی سەداو سیما؛ شیعەکان و ئەویندارانی ئیمام حوسێن لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهان، لەوانە لە ناوەندی ئیسلامیی بەریتانیا، شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، ناوەندی ئیسلامیی ئیمام عەلی (ع) لە سوید، مزگەوتی شیعە لە پایتەختی ڕووسیا و ئەمریکا لە ڕۆژی یەکشەممە، بە کاتی ناوخۆیی، ھاوکات لەگەڵ تاسوعای حوسێنی، بە ئامادەبوون لە ناوەند و مزگەوتە ئیسلامییەکان، بە جۆش و خرۆشەوە خۆشەویستیی  خۆیان بۆ  حەزرەتی  ئیمام حوسێن (دخ)ع هاوەڵە دڵسۆزەکانی نیشاندا.